دۆزینەوەی چەک و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش لە باشووری سووریا
هێزە ئەمنییەکانی سووریا بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی داعشیان لە بارەگایەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کە لە باشووری ئەو وڵاتە شاردرابووەوە،دۆزییەوە و دەستیان بەسەردا گرت.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە گردوپەڕی دەرعا (باشووری سووریا)، هێزە ئەمنییەکانی سووریا بڕێکی زۆر چەکیان دۆزیوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سوری وای بڵاو کردەوە کە، دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشتی دژە داعش لە شاری "جاسم" کە دەکەوێتە گەڕەکی باکووری شاری دەرعا، هێزەکانی سوریا بڕێکی زۆر چەکی بەجێ ماوی داعشیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
پارێزگای دەرعا له سەرەتای قەیرانی ئەم وڵاته گۆڕەپانی شەڕی توندی نێوان سوپای سووریاو تیرۆریستیانی ئەم گروپە بووه.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی 2017دا بە شکست ھێنانی داعش و تیرۆریستان، سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا بە تەواوی زاڵبوون بەسەر پارێزگای دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتە.