کانونی یه‌که‌م 01, 2022 07:58 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «فەیسەڵ میقداد» لەسەر درێژەی پشتیوانیی دیمەشق بۆ فەلەستین

وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی له بەردەوامیی پاڵپشتیی دیمەشق له نەتەوەی فەلەستین کردەوە بۆ سەندنی مافەکانی خۆیان له بارەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی به پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا ڕۆژی چوارشەممە؛ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێکدا ڕایگەیاند؛ پرسی فەلەستین وەک پرسی ناوەندی سوریا دەمێنێتەوە.

میقداد وتیشی: ئیسرائیل بەردەوامە لەسیاسەتەکانی کوشتن،دەستدرێژی، ڕاگواستن، گۆڕینی حەشیمەتی دانیشتوان، نیشتەجێکردن، دزین و وێرانکردنی ماڵ و موڵکی فەلەستینییەکان، ئەم جۆرە کارانە تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتین و هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش ​​پشتیوانی لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین دەکەین.

وەزیری دەرەوەی سوریا وێڕای داوا کردنی ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوی خێرا بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین، جۆلان و باشووری لوبنان و جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵبگرێت،وتیشی: ئێمە دژی هەر هەنگاوێکی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنین کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بە فەرمی ناسینی مافەکانی فەلەستین بێت.

جێگای ئاماژەیە، زیاتر لە حەفتا ساڵە مافەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایۆنیدا دەپڵیشێتەوە. لەم ماوەیەدا ڕژێمی داگیرکەری قودس دڕندانەترین تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ