کانونی یه‌که‌م 10, 2022 19:09 Asia/Tehran
  • دیمەشق: بوونی سەربازیی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیریی سوریایە

یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی سوریا ئامادەبوونی داگیرکەرانەی ئەمریکای لە سوریا بە هۆکاری سەرەکیی ناپاوەجێیی ئاسایشتی لەم وڵاتە زانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «موغیث ئیبراهیم» نوێنەری پەرلەمانی سوریا جەختی لە ئامادەبوونی نایاسایی و ناشەرعیی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی سوریا کردەوە و وتی: بوونی سەربازیی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی هەموو ئازارێکی نەتەوەی سوریاو قەیرانە ئابوورییەکانە.

"موغیث ئیبراهیم" جەختی لەوە کردەوە: بوونی هێزی داگیرکەری ئەمریکا لە سوریا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، چونکە ئەم سەربازانە لەژێر خۆنمایشکردنی درۆینەی وەک دیموکراسی، پشتیوانیی گروپە چەکدارە یاساشکێنەکان دەکەن لە ناوچە جیاوازەکاندا.

وتیشی: زۆرێک لە وڵاتان هاوشانی ئەمریکا، بە بیانووی گەییشتن بە دیموکراسی، سوریایان کردە وڵاتێکی وێران.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی سوریا ڕاشیگەیاند: بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بە دوو ئامانج دەپێکێ، یەکەمیان تاڵانکردنی سەرچاوەکانی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانە و دووھەمیش کۆنتڕۆڵکردنی بڕیارە سیاسییەکانی ئەو وڵاتانە.

سەرپەیڤ