ئاب 05, 2025 21:01 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لە سوریا

لە دەسپێکی تووند و تیژییەکانی مانگی رابردوووە لە سوریا تا ئێستا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لەم وڵاتە ئاوارە بوونە.

جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: شەڕ و پێکدادانەکانی دواڕۆژانی هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگەی سوەیدا، پرۆسەی دەسڕاگەیشتن و ئاراستەکرانی یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێکداوە. فەرحان حەق وتوویەتی کە کاریگەریی شەڕ بەتایبەت ئاوارەبوون، گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر سیستەمی تەندرووستی لە سوەیدا و هەروەها دەرعایش. شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری سوریا لە ١٣ی جولایەوە پاش ڕوودانی شەڕ لە پارێزگەی سوەیدا لە نێوان عەشیرە عەرەبە چەکدارەکان و درۆزییە چەکدارەکان تەواو تەشەنەی سەند.

سەرپەیڤ