سەرۆکی پەرلەمانی سوریا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی پەرلەمانی لەگەڵ ئێران کردەوە
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا جەختی لە سەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندیی پەرلەمانی لەگەڵ مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «حەموودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا، ڕۆژی دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «عەلیڕەزا بیگدڵی»، جێگری کۆنسولیی مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوە و شاندەکەی یاوەری لە دیمەشق، ڕایگەیاند: پەرە پێ دان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان پەرلەمانی سووریا و مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بە مەبەستی بەدیهێنانی هاوئاهەنگی زیاتر لەھەر کاتێکی تر پێویستە.
«سەباغ» هەروەها جەختی لە باشترکردنی کاری هاوبەشی پەرلەمانی و درێژەدان بە یەکخستنی هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵات و پاڵپشتی کردنی یەکتر لە کۆڕو کۆنفرانسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کردەوە.
لەم دیدارەدا «بیگدڵی»ش ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ژێرخانێکی پتەو و تۆکمەی هەیە و ڕاشیگەیاند: یەکێک لە ئامانجەکانی سەفەری شاندەکەی ئێران، هەماهەنگییە لەگەڵ دامودەزگا جۆراوجۆرەکان لەمەڕئاسانکاری بۆ گەشتی هاووڵاتیانی دوو وڵات و دیارە بەدیهێنانی ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی هاوبەشی هەردوو پەرلەمانە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی باشتر لە داهاتوودا.