کانونی یه‌که‌م 22, 2022 13:25 Asia/Tehran
  • ئەمریکاو ئەوروپا لە ھەوڵی پەرە پێ دانی قەیرانی سوریان

نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا، بریتانیاو فەرەنسا ڕێگری لە هەر چەشنە هەوڵدانێک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریا دەکەن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە لەشکرکێشانی بەرفراوانی تاقمە تیرۆریستییەکانی عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستی پێکردووە.

لەگەڵ شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش وەک باسکی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا لە سپتەمبەری ٢٠١٧، هێزەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ جێیان گرتەوە و لەبری داعش دەستیان کرد بە دەرهێنان و دزینی نەوت و سامانی سوریا.

هەرلەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، «بەسام سەباغ» نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە گەمارۆ دڕندەکانی سەر سووریا گرت و وتی: بەبێ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر سوریا، ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ ئەنجامێکی نابێت.

«بەسام سەباغ» لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پێداچوونەوە بە تێکچوونی دۆخی سووریا، ئەمریکا، بریتانیاو فەرەنسای بە ئاستەنگ نانەوە لە سەر ڕێگای هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا تۆمەتبار کرد و بانگەشەکانی ڕۆژئاوای سەبارەت بە بوونی ھێندێک ھەڵاواردن و بەخششی مرۆڤیی لە بارەی بایکۆت و سزاکانی سوریا بەبێ بنەما زانی.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیای تۆمەتبار کرد بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر لە وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەدا کە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی سوریا بەردەوامە.

سەرپەیڤ