کانونی دوھەم 23, 2023 19:50 Asia/Tehran
  • سەردانی وەڤدێک لەکوردانی سوریا بۆ دیمەشق

وەڤدێک لە کوردانی سوریا هاوکات لەگەڵ سەردانی دیمەشق لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی سوریا دیدار و وتووێژیان کرد.

ژێدەرەوە کوردەکان باسی سەردانی «بەدران چیا کورد»  لەبەرپرسانی پایەبەرزی کوردانی سوریا و وەڤدەکەی یاوەریان کردووە بۆ دیمەشق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا. ئەم وەڤدە لەگەڵ چەند کەس لەکاربەدەستانی دەوڵەتی سوریا کەناویان ئاشکرا نەکراوە، دیداری کردووەو ھەردووک لا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە کورد نشینەکان، ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا ، پێویستیی پاراستنی سەروەریی سوریا و بابەت و مەسەلە دوولایەنەکانی دیکە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

ھەردووک لا هەروەها لە بارەی ڕیککەوتنی کەمکردنەوەی ئالۆزیی ٢٠١٩، ئامادە بوونی سوپای سوریا لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیا وتووێژیان کردووە و ژمارێک لە سەرچاوەکانی باکووری سوریاش دەڵێن ھێندێک ڕێککەوتنی سەرەتایی  لە سەر بنەما سەرەکییەکانی وەک سەروەری  و ئاڵای نیشتمانی  مسۆگەر کراوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوە کوردانە، دەولەتی سوریا سوورە لە سەر ئەوەی کە ھەتا پێش لە کشانەوەی لەشکەریانی تورک لە خاکی سوریا، پێداچوونەوە بە پیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەکات. بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە خەڵکی شاری رەققە لە باکووری سوریا دژی" هێزەکانی سوریای دیمۆکرات"(هەسەدە) خۆپیشاندانیان سازداوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسپۆتێنیک خەڵکی قەڵس وتورەی شاری ڕەققە بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لەحاند کوژرانی دایکێک و منداڵەکەی واتە «نوورا ئەحمەد»و «ڕاما»ی کوڕی لەلایەن چەکدارانی ھەسەدەوە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.

سەرچاوە خۆجێییەکان وتوویانە لەئاکامی ئەم خۆپیشاندانە هێزەکانی(هەسەدە) یاسای قەدەخەی هاتوو  چۆیان ڕاگەیاندووەو پێشیان گرتووە بە ڕۆییشتنی ژمارێک لە گوندنشینەکان بۆ شاری ڕەققە بە مەبەستی  بەشداری کردن لەم خۆپیشاندانە، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش سەدان بنەماڵە لەبەردەم ماڵی ئەم منداڵە کوژراوە و دایکی  کۆبوونەوە و دواتریش چوونە مەیدانی "ئەلنەعیم" و خوازیاری قیساسی بکوژەکان بوون.

سەرپەیڤ