کانونی دوھەم 24, 2023 18:32 Asia/Tehran
  • دیسانەوە پێش بە هاتووچۆی هێزی ئەمریکی لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی کوردانی سووریا گیرا

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، هێزی سەر بە حکومەتی سووریا لە نزیکی شاری قامیشلو هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێشگرییان کرد بە تێپەڕینی کاروانێکی ئەمریکی.

ناوەندی  چاودێری مافی مرۆڤی سوریا کە بنکەکەی لە وڵاتی ئینگلیزدایە، ڕایگەیاند کە بۆ چەندەمین جار پێشگری کراوە بە تێپەڕینی هیزەکانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ناوچەیەکی نزیک بە شاری قامیشلو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندەی چاودێر بە سەر ڕووداوەکانی سووریا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕێگایان لە کاروانی هێزی سەربازیی ئەمریکی سەر لە هاوپەیمانیی دژەداعش لە جادەی گوندی "حامو" داخستووە و پێشیان گرتووە بە تێپەڕینی ئەم کاروانە لەم ناوچەوە.

ڕۆژی سی و یەکی دێسەمبری ڕابردووش گەشتی هێزی ئەمریکایی پێکهاتوو لە چوار ئۆتۆمبیلی سەربازی بەنیازی تێپەڕین لە گوندێکی باشووری قامیشلوو بوون کە پێشیان پێ گیردرا. کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکاش ناچار بووە ڕێگای هاتووچۆی خۆی بگۆڕێت.

سەرپەیڤ