نوێنەرێکی سوریا: شوێنپەنجەی ئیسرائیل لە هێرشەکانی «ئەلبوکەمال»دا دیارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414802-نوێنەرێکی_سوریا_شوێنپەنجەی_ئیسرائیل_لە_هێرشەکانی_ئەلبوکەمال_دا_دیارە
نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا ڕژێمی زایۆنیی بە کردنە ئامانجی سنوورەکانی عێراق و سووریا بە بیانووی جۆراوجۆر تۆمەتبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 11:00 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی سوریا: شوێنپەنجەی ئیسرائیل لە هێرشەکانی «ئەلبوکەمال»دا دیارە

نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا ڕژێمی زایۆنیی بە کردنە ئامانجی سنوورەکانی عێراق و سووریا بە بیانووی جۆراوجۆر تۆمەتبار کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە لێواری سنووریی نێوان «ئەلقائیم» و «ئەلبوکەمال»ی عێراق و سوریا هێرشی موشەکی کرایە سەر گەڵابەکانی ھەڵگری خۆراک.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلمەعلومە، «محەمەد فەواز»، ئەندامی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی «ئەلبوکەمال» لە ڕێگەی خۆفڕەوە ئەنجامی گرتووەو لەم بوارەدا ڕژێمی زایونی وەک تۆمەتباری سەرەکی دێتە ئەژمار.

فەواز ئاماژەی بەوەش کردووە، بوونی ئەمریکا لە مەڵبەندی جزیرەی سوریا پاساوی بە هەموو لایەنە نەیارەکانی ئەم وڵاتە بەخشی بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەک و چۆڵێک.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی سوریا ئەمریکای لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سنوورەکانی عێراق و سوریا بە بەرپرسیار زانی، چونکە لە ڕاستی دا پاساوێکی بۆ ئەم هێرشە تیرۆریستییە دروست کردووە.