شوبات 07, 2023 22:40 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە زیندانێکی سوریا

بوومەلەرزە دڵتەزێن و وێرانکەرەکەی سوریا ھەلی ھەڵاتنی نزیکەی ٢٠ زیندانیی لە زیندانێکی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕەخساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی ھەواڵدەریی فەرەنسا، دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی باکووری ڕۆژئاوای سووریا، نزیکەی ٢٠ زیندانی توانیان لە زیندانی «ڕاجو» هەڵبێن. زیندانێک کە نزیکەی دوو هەزار کەسی تێدا ڕاگیراون کە زۆربەیان گومانیان لێدەکرێت ئەندامی گروپی تیرۆریستیی داعش بن.

یەکێک لە بەرپرسانی ئەم زیندانە ڕایگەیاندووە کە ئەم زیندانە دەکەوێتە شاری «ڕاجو» لە نزیک سنووری تورکیا و نزیکەی هەزار و ٣٠٠ کەسی گومانلێکراو بە ئەندامەتیی لە نێو تاقمی تیرۆریستی داعشی تیادا ڕاگیراون.

ئەم بەرپرسەی زیندانی «ڕاجو» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەو زیندانیانە دوای بوومەلەرزەکە ئاژاوەیان دروست کردووە و بەشێک لە زیندانەکەیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

سەرپەیڤ