شوبات 10, 2023 19:36 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی «بەشار ئەسەد» لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چاوپێکەوتنی «بەشار ئەسەد» لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە حەڵەبیان کردووە.

بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە زیانێکی زۆری لە پێنج پارێزگای سووریا بەجێ ھێشت و لە ئەنجام دا  زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتووەتەوە و سەرکردەکانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیھان هاوسۆزیی خۆیانیان لەگەڵ گەلانی سوریا و تورکیا دەربڕی و هاوکاری زۆریسیان بۆ ئەو دوو وڵاتە ڕەوانە کرد.

لەم ئاراستەیەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ ھەینیی ئەلەمیادین، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا کە بۆ بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان سەردانی حەڵەبی کردووە لەگەڵ «ئەبو فەدەک  مەحەممەداوی» سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

«مەحەممەداوی» بەناوی سەرۆکی دەستەی فریاگوزاریی عێراقەوە لە ئێستادا لە ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی سوریادایە.

«بەشار ئەسەد» پێشتریش لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی نەخۆشخانەیەکی لە حەڵەب کردبوو.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هاوسۆزی و هاودەنگیی خۆیانیان بۆ حکومەت و نەتەوەکانی تورکیا و سوریا دەربڕیوە.

سەرپەیڤ