بەردەوام بوونی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکوورری سووریا
شوبات 28, 2023 09:59 Asia/Tehran
سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئانکارا دیسان ناوچەکانی "عەین عیسا" و "تەلتەمەر"یان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایە بەر پەلامار .
سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربە ئانکارا دوێنێ دووشەممە دیسان دەستیان دایە تۆپبارانی گوندی "سەیدا"، ئۆردوگای "کویین" و گوندی "خالدییە"ی هەڵکەوتوو لە دەڤەری "عەین عیسا" و هەروەها ئێوارەی یەکشەممەیش گوندی «امالکیف» و«گوزلیه»ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی تەلتەمەری کانتۆنی حەسەکەیان بە چەکی قورس بۆدمانی کرد.
سوپای تورکیا دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ئۆتۆمبیلێکی شاروومەندێکی سووریای دایە بەر پەلامار و 22ی فێڤرییەش ئۆتۆمبیلی شارومەندێکی سووریایان لە جاددەی قامیشلوو بەرەو "تربەسپی" دایە بەر هێرش کە بە هۆیەوە دوو شاروومەند کوژران و یەک کەسیش بریندار بوو.