May 10, 2023 12:47 Asia/Tehran
  • دەستبەکار بوونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی سوریا لە عەرەبستان

دوابەدوای ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە بووژاندنەوەی فەرمیانەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی لە سوریا، دیمەشقیش دەستبەجێ چالاکیی کونسوڵگەریی خۆی لە ڕیاز ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی سانا ؛ دیمەشق بە فەرمی چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی خۆی لە شانشینی عەرەبستان دەستپێکردەوە.

سەرچاوەیەکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی قووڵ و ھۆگریی قوڵی گەلانی کۆماری عەرەبیی سوریا و شانشینی عەرەبستان و بەرجەستەکردنی خواستی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە و باوەڕی کۆماری عەرەبیی سووریا بە گرنگایەتیی پتەوبوونەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەک کە خزمەت بە کردەوەی هاوبەشی عەرەبی بکات، ھەر لە بەر ئەمەش کۆماری عەرەبیی سوریا بڕیاریدا چالاکیی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی خۆی لە شانشینی عەرەبستان دەستپێبکاتەوە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان دەستپێکی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی عەرەبستانی لە سوریا ڕاگەیاندبوو.

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان عەرەبستان و سوریا لە سەردانەکەی «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ جددە لە مانگی ڕابردوودا دەستیپێکردەوە.

سەرپەیڤ