تورکیا هێرشی کردە سەر گوندەکانی تل تەمر و ڕووبەڕووبوونەوە هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i421074-تورکیا_هێرشی_کردە_سەر_گوندەکانی_تل_تەمر_و_ڕووبەڕووبوونەوە_هەیە
لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گروپە چه‌كداره‌كانى سەر بەتورکیا، هێرشیان بۆسه‌ر گوندەکانی ته‌لتەمر ده‌ستپێكردوه‌و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2023 17:38 Asia/Tehran
  • تورکیا هێرشی کردە سەر گوندەکانی تل تەمر و ڕووبەڕووبوونەوە هەیە

لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گروپە چه‌كداره‌كانى سەر بەتورکیا، هێرشیان بۆسه‌ر گوندەکانی ته‌لتەمر ده‌ستپێكردوه‌و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.

ئاژانسى فوڕات نیوز  لە زارى سەرچاوەیەک  لە ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمر بڵاوى کردووەتەوە، لەبەیانی ئەمڕۆوە گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیا لەڕێگەی وشکانییەوە هێرشیان بۆسه‌ر گوندەکانی (گۆزێلی، ته‌ل تەویل، تەویلەو خەمیس) له‌سنورى ته‌لته‌مر ده‌ستپێكردوه‌.

ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەشکردووە، ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەی دەوڵەتى تورکیای داوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا لە هەر سێ گوندەکە، کە  تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر، شەڕێکی قورس ھاتووەتە ئاراوە.