تشرینی دووه‌م 14, 2023 19:15 Asia/Tehran

خوڕاگری ئیسلامی عێراق بنکەی نایاسایی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی "عەمر"ی سووریای کردە ئامانجی هەڵمەتی بەخۆفڕی خۆی.

لە ڕاگەیاندراوەکەی گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دا وتراوە کە جیهادگەرانی خۆڕاگری لە وڵامی قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی غەززە، بنکەی نایاسایی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی "عەمر"ی سووریایان کردۆتە ئامانجی هەڵمەتی بەخۆفڕی خۆیان.

ئەو گروپە پێداگری کردوە کە لەو پەلامارە بەخۆفڕەدا ئەو بنکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج.

ئەوە چەندومین جارە کە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.

پێنتاگۆن ڕۆژی دووشەمی هەفتەی رابردوو ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی هێڕشەکانی ئەو گروپەوە بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا چل و پێنج کەسیان لێ بریندار بوە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین و هاودەستی ئەمریکا لەو کارەساتەدا پەرە دەدا بە هەڵمەتەکانی خۆی بۆسەر بنکەکانی واشینتۆن لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ