کانونی دوھەم 30, 2024 12:00 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگریی سوریا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەمشق، ڕایگەیاند، چەند کەسی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی سوریا لە بەیاننامەیەکدا لەوبارەوە ڕایگەیاند، کاتژمێریەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوژمنی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراوی سوریاوە، چەند خاڵێکی لە باشوری دەمشقی مووشەکباران کرد.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: ئەو هێرشە، شەهیدوبریندار بوونی چەند کەسی سیڤیل و زیانی دراڤی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بەراییەکان، رژیمی زایۆنیستی بە تێگرتنی چەند مووشەکێک لە جەولانی داگیرکەرەوە، چەند پێگەیەکی لە دەورووبەری ناوچەی زەینەبییە مووشەکباران کرد، بەڵام سیستەمە ڕادارییەکانی سوپای سوریا ، زۆربەی مووشەکەکانیان تێکشکاند پێش ئەوەی ئامانجەکان بپێکن .

رژیمی زایۆنی لەچەند مانگی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ ژینۆسایدی بەرفراوان لە ناوچە فەلەستینیەکان هەوڵی داوە بە پەلکێشکردنی شەڕ بۆ دەرەەوەی سنورەکانی فەلەستین و تێوەگلاندنی وڵاتانی دیکە لە شەڕدا، تاوان و شکستەکانی لەهەمبەر خۆڕاگریی فەلەستین بەشاراوەیی بێڵێتەوە.

سەرپەیڤ