شوبات 22, 2024 14:30 Asia/Tehran

سوپای رژیمی زایۆنیستی بە چەند مووشەک، ناوچەی ئاوەدانی"کەفەر سوسە"ی دەمشقی پایتەختی سوریای مووشەکباران کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیۆنی سوریا، لە هێرشی مووشەکیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "کەفەر سوسە"، لانیکەم دوو کەس شەهیدو چەند کەسی دیکە بریندار بوون.

دەسدرێژییە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنیستی لەکاتێکدایە کە دەوڵەتی سوریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، ئەو پەلامارانەی شەرمەزارکردووەو خوازیاری وەستاندنیان بووە.

رژیمی زایۆنیستی لەساڵانی رابردوودا بەجاران ، "حۆمس"، "دەمشق" وناوچە جیاجیاکانی سوریای بۆردومان کردووە کە بەهۆی کاردانەوەی لەکاتی پێویستدای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دەمشق، ئەو پەلامارانە بەرپەرچ دراونەوە.

سەرپەیڤ