May 09, 2024 10:15 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی زەینەبییەی دیمەشق، نووسینگەی فەرهەنگیی میدیایی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبا لە سوریای بۆردومان کرد.

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا لە نێو خاکی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  لە پەلامارێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی زەینەبییەی دیمەشق  نووسینگەی فەرهەنگی- میدیایی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبا لە سوریای بۆردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا سورییەکان، ئەم دەسدرێژییە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە و تا ئەم کات و ساتە هیچ راپۆرتێک سەبارەت بەوەی کە زیانی گیانیشی بووبێ، بڵاو نەبۆتەوە. کەناڵی تێلێگرامیی بزووتنەوەی نوجەبایش ڕایگەیاندووە کە زەبر و زیانی ئەم پەلامارە ماددی بووە نە گیانی.

ئەم پەلامارە لە کاتێکدا کرایە سەر دیمەشق کە ژمارێک لە خەڵکی غەززە ڕۆژی ٢٨ی ئاپریل لە ڤیدیۆیەکدا ڕێز و سپاسی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق و سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا لەبەر پاڵپشتیی تۆکمە و تەواویان لە گەلی فەلەستین لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیدا. 

سەرپەیڤ