حوزه‌یران 06, 2024 12:15 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا، ئەمریکا چوار باری سەربازی لە ڕێگەی ئاسمانەوە گەیاندە بنکەی خۆی لە ناوچەی بن چاوەدێری کوردەکانی سوریا.

چاوەدێری مافی مروڤی سووریا ئەمڕو چوارشەممە باسی گەیشتنی چوار باری سەربازی و لوجستیکی ئەمریکای کرد بو بنکەی ئەم وڵاتە لە باشووری حەسەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوە چاوەدێرە بەسەر گۆڕانکارییەکانی سوریا،  چوار باری سەربازی و لوجستیکی ئەمریکا لە ڕۆژێک دا لە ڕێگەی ئاسمانەوە گوێزراوەتەوە بۆ بنکەی خراب جەیر  لە شارۆچکەی رەمیلان لەباشووری پارێزگەی حەسەکە.

ئەم بارە کە بە فڕۆکەی بارهەڵگر بۆ ناوچەی بن چاوەدێری کوردەکانی سوریا براوە  داگری  کەرەستەی سەربازی  و لوجستیکی بەتایبەت  چەکی دزە ئاسمانی بووە.

ئەم هەوڵەی ئەمریکا لە نێو خاکی سوریا لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە دیمەشق بە جاران  لە نامەیەک دا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان داوای چوونەدەری هێزی ئەمریکای کردووە لەو و ڵاتە.

سەرپەیڤ