گەیشتنی دەیان سەربازی زایۆنی بە خاکی سووریا
تشرینی دووهم 11, 2025 16:53 Asia/Tehran
٥٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕژاونەتە نێو ناوچەگەلێکی باشووری سووریا.
لە تازەترین دەسدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر خاکی سووریا، هێزی سەربازیی ئەم ڕژێمە بە پشتیوانیی کۆپتەر و درۆنی جەنگی ڕژانە نێو شارۆچکەی "جەباتا خەشەب" لە پارێزگای قونەیتەرە. سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخان و بنکە سەربازییەکانی سووریا تەواو تووند کردۆتەوە، تا ڕادەیەک کە لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا چەندین جار بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی بۆردومان کردووە.