تێکهه ڵچوونی هێزەکانی " جۆلانی " و لاگرانی " بەشارئەسەد " لە دەورووبەری لازقیە
تشرینی دووهم 13, 2025 19:27 Asia/Tehran
میدیا خۆجییەکان لە تێکەڵچوونی هێزەکانی جۆلانی و لاگرانی" بەشارئەسەد" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.
ژێدەرەهەواڵیەکان ڕایانگەیاند تێکەڵچوون گەلێک لە نێوان هێزەکانی ئاسایشتی ناوخۆیی جۆلانی، سەرۆکی حکۆمەتی کاتیی سووریا وگروپێک لە لاگرانی بەشار ئەسەد ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە لە نزیک شاری " جبلە" لە گردوپەڕی لازقیە ڕووی داوە، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕژێمی جۆلانی ڕایگەیاند : لەم تێکەڵچوونانە سێ کەس لە هێزەکانی ئاسایشتی ناوخۆیی جۆلانی برینداربوون.
بڕێک لە سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند سێزدە کەس لە لاگرانی بەشار ئەسەد لە ناوچەی شێخ بەدر لە گردوپەڕی تەرتووس قۆڵبەست کراون .