حوزه‌یران 11, 2024 11:35 Asia/Tehran

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند سەدان منداڵ لە حەسەکە بە هۆی خواردنی ئاوی پیس لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەقامگیر لە لەندەن ڕایگەیاند پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر هێزە کوردەکانی سووریاوژێرخانە ناسەربازیەکانی باکووری ئەم وڵاتە هەروا بەردەوامە.ئەم ناوەندە هەروەها لە کەمبوونی زۆری ئاو لە شاری حەسەکە هەواڵی داوە وبەگیڕانەوە لە سەرچاوە خۆجییەکان لە خەوێندرانی سەدان منداڵ لە نەخۆشخانە بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی پیس لەو ناوچەیە هەواڵی دا.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند ئاوی خواردنەوەی حەسەکە وزۆرێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا لەلایەن تورکیا وسەرهەڵداوانی ژێر فەرمانی بڕاوە. یەکێ لە پزیشکانی نەخۆشخانەی شەعبی حەسەکە بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ی وتووە سەره ڕای ئەوەی کە ئەم نەخۆشخانەیە تەنیا ٣٢ قەنەفە"تەخت"ی بۆ خەوێندرانی منداڵان هەیە بەڵام ڕۆژانە ١٠٠ منداڵ بۆ خەوێندران بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دەنیردرێن. چاودێری مافی مرۆڤی سوریا دۆخی بی ئاویی لە حەسەکەی بە قەیراناوی وەسف کرد.

سەرپەیڤ