ته‌مووز 01, 2024 12:15 Asia/Tehran

سوپای ئەمریکا لە مانگی مەی بەم لاوە و لە دەسپێکی وەرزی درۆینە و هەڵگرتنی دانەوێڵە، هەموو ڕۆژێ خەریکی بەقاچاخ بردنی دانەوێڵە بۆ عێراقە.

شاروومەندانی مەدەنیی سووریا دەڵێن هێزی ئەمریکایی لەو کاتەوە وەرزی درۆینە و هەڵگرتنی دەغڵودان دەست پێ بووە، دانەوێڵەی ئەم وڵاتە هەموو ڕۆژێ و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بە لۆری دەگوازنەوە بۆ بنکەی هێزەکانیان لە عێراق.

کەناڵی سی جی تی ئن ڕاپۆرتی داوە: ئەو لۆرییانە کە ڕۆژانە هەژماریان دەگاتە پازدە تا بیست لۆری،  پلاک و ژمارەی عێراقییان پێوەیە و لە لایەن ترۆمبیلە زرێیەکانی سوپای ئەمریکا و هەندێ جار بە کۆپتەر بەرەو دەروازەی سنووریی نایاسایی مەحموودییە ئسکۆرت دەکرێن.

حکومەتی سوریا ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە خەریکی بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکان و دانەوێڵەی سوریا لەو ناوچانەیدایە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەرهەڵداو و بەرهەڵستکاردایە. 

سەرپەیڤ