ته‌مووز 31, 2024 17:16 Asia/Tehran
  • سوریا: رژیمی ئیسرائیل بە گرینگی نەدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ناوچە بەرەو شەڕ دەبا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وشداریی دا، بە درێژەی پێشێلکرانی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، گرژیی و تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەدا، پەرە دەستێنێ.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزار کردنی ترۆری ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە تاران لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، ئەو دەسدرێژکارییە ئاشکرایەی بە پێشێلکەری یاساوڕێسا نیودەوڵەتییەکان زانی و وتی: درێژەی گرینگی نەدانی رژیمی زایۆنیستی بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لەبەرچاو نەگرتنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاوپۆشی لە داوای زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ وەستاندنی شەڕی ژینۆساید بەدژ دانیشتووانی غەززە، رەنگە هەموو ناوچەکە تێوەگلاوی شەڕ بکا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای پاڵپشتیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاودەنگیی خۆی لەگەڵدا ڕاگەیاند و سەرەخۆشی کرد لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین. 

سەرپەیڤ