سووریا پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر دیمەشقی شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیکدا پەلاماری مووشەکی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر دیمەشقی بە توندی شەرمەزار کرد .
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ چوارشەمە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لە پێناو بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان و پێداگری لە سەر پەرەی دەسدرێژکاریەکانی دڕندانەی خوی شەوی سێشەمە بە سێ مووشەک بینایەکی لە گەڕەکی ئەلمەزە ی دیمەشق کردە ئامانج کە لەو پەلامارە حەوت کەسی سڤیل بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ شەهید بوونە و یازدە کەسی دیکەش بریندار بوونە و خەسارێکی ماڵی زوریش لە خەڵک دراوە . لەو بەیاننامەیدا هاتووە کە سوریا بە توندی ئەو جەنایەتە شەرمەزار دەکات و جەخت دەکات لەسەر پێویستی ئەنجام دانی کردەوەیکی خێرا لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە بۆ بەرگرتن لە درێژەی جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە . ڕژیمی زایونیستی شەوی چوارشەمە بینایەکی لە گەڕەکی شەیخ سەعد ی دیمەشقی پێتەختی سووریاش بە مووشەک کردە ئامانج.