تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 10:02 Asia/Tehran

میدیا سوریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیان کرد بۆسەر گردووپەڕی شاری حومس و حەماە.

لە درێژەی دەسدرێژکاریی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆسەر سوریا، سەرچاوە سوریەکان سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕایانگەیاند، رژیمی زایۆنی حومس و حەمای بۆردومان کرد.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) ڕایگەیاند کە شارۆچکەی سەنعەتی"حەسیا" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حومس (٤٠کیلۆمەتریی شاری حومس) بۆردومانکراوە. تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی سوریاش رایگەیاند؛ شارۆچکەی "مەعرەین" لە دەورووبەری شاری "حەماە"یش لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە بۆردومان کراوە. هەواڵدەریی فەرمیی سوریا رایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وەرشەیەکی ئۆتۆمبیل چێکردنی لە شارۆچکەی پیشەسازیی "حەسیا" لە گردووپەڕی حومس و شارۆچکەی "مەعرەین" لە دەورووبەری شاری حەمای بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ