ئامادەیی هەسەدە بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا
فەرماندەری گشتی ههسهده ڕایگەیاند؛ داعش سوودی لە دۆخی ناوچەکە و شەڕی بەردەوام وەرگرتووە، هەروەها پەلامارەکانی لە ناوچەکانی سوریا چڕتر کردوەتەوە، دهشڵێت، "ئێمه ئامادهین بۆ دانوستان لهگهڵ ههموو لایهنهکان بهتایبهت تورکیا".
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگهیاندووە، هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا سنوری وەڵامدانەوەی تێپەڕاندوە، ئێمە تێگەیشتین کە ئامانجیان تەنها وەڵامدانەوە نەبووە، بەڵکو ئامانجی ئەو دامەزراوانە بووە کە خزمەتی خەڵک دەکەن، بۆ ئەوەی بە تیابردنیان خەڵک ناچار بکەن بە کۆچکردن".
لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو قسەیە کە هەسەدە باڵی سەربازی پهکهکهیه لە سوریا، مهزڵوم عەبدی وتی، "ئەمە ئارگومێنتێکی تەقلیدییە و ماوەی 10 ساڵە تورکیا بەکاری دەهێنێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان، چەندین جار وتومانە کە ئێمە بەشێک نین لەو شەڕانەی لە ناوخۆی تورکیادا ڕودەدەن".
فەرماندەی هەسەدە لە کوتاییدا وتی: "ئامادەین بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەتایبەت تورکیا.