فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایۆنی ناوچەی سنووری نێوان لوبنان وسووریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433262-فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_زایۆنی_ناوچەی_سنووری_نێوان_لوبنان_وسووریایان_دایە_بەر_پەلاماری_خۆیان
ژێدەرە هەواڵیەکانی سووریا ئێوارەی شەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی تێپەڕگەی جوسیە لەناوچەی ئەلقەسیر لە سنووری لوبنان وسووریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2024 06:52 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایۆنی ناوچەی سنووری نێوان لوبنان وسووریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان

ژێدەرە هەواڵیەکانی سووریا ئێوارەی شەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی تێپەڕگەی جوسیە لەناوچەی ئەلقەسیر لە سنووری لوبنان وسووریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان

هەواڵدەری ڕەسمی سووریا، بە پشت ڕاست کرانەوەی ئەم پەلامارە ڕایگەیاند کە ئەم ناوچە لە گردوپەڕی حومسی سووریا هەڵکەوتووە. ژێدەرە هەواڵیە خۆجییەکان یش ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی،دەوروبەری شارۆچکەکانی جوسیە وئەلنزاریە یان لە گردوپەڕی ئەلقەسیر لە سنووری سووریا بۆمباران کردووە.

ئەم تێپەڕگەیە لە پارێزگەی بەعلبەکی ئەلهرمل هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لوبنان وناوچەی ئەلقەسیر لە حۆمسی سووریا هەڵکەوتووە. چالاکی تێپەڕگەی جوسیە  لە سنووری سووریا ولوبنان لە ئەنجامی پەلامارە پێشووەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئەم ناوچەیە ڕاگیرابوو. دباح ئەلمەشعەل بەڕێوەبەری ئەم تێپەڕگەیە ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرئەم تێپەڕگەیە زیانی مادی زۆری لێکەوتووەتەوە.