تشرینی دووه‌م 25, 2024 18:20 Asia/Tehran
  • پەرەی جم و جوڵی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان کرد لە زیادبوونی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سێ بنکەی نایاسایی ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی ئەمریکیان کرد  لە ناو بنکەی نایاسایی "خەراب ئەلجیر" لە باکوری حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا  و ڕایانگەیاند کە ئەم فڕۆکەیە هەڵگری  کەرەستە و چەکی جۆراوجۆر بووە   ئەم سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە چەکدارانی  ئەمریکا ٣٠ بارهەڵگری  لوری  چەک و کەرەستەی سەربازییان گواستۆتەوە بۆ بنکەی  ئیستراحە وەزیر  لە باکووری حەسەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، مانگی ڕابردوو  هاوپەیمانیی  ژێر فەرمانی   ئەمریکا، 200 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی و هەروەها 28 لوری و بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ئەو ناوچانەی لە ڕێگەی فڕۆکەوە  گواستووەتەوە  بۆ ناوچەکانی  ژێر کونتڕوڵی کوردەکانی سوریا .

سەرپەیڤ