کانونی یه‌که‌م 01, 2024 19:40 Asia/Tehran

میلیشیا تیرۆریستیەکان لە ژێر شاڵاوی هێرشەکانی سوپای سوریا، دەستیان کردووە بە پاشەکشە لە بنکە و مەتەرێزەکانیان لە دەڤەری حەماه.

سوپای سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە  «قلعه المضیق» و گوندی معردس لە دەڤەری باکووری حەمای خستۆتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە. سوپای سوریا هەروەها کۆنترۆڵی گوندەکانی حەلفایا و گوندەکانی دیکەی دەڤەری باکووری حەمای گرتۆتە دەست و هەروەها بەردەوامیشە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.

گرووپە تیرۆریستییەکان بە پەلاماری چڕ و بەقوەتی هێزی ئاسمانی هاوبەشی سوریا و ڕوسیا هێدی هێدی هەڵوەشانەوە و پاش ئەوەی کە بنکەی فەرماندەرێتییەکەیان کەوتە بەر هێرش، هەموو تواناییان لە سەروپەندی تیاچوون و هەڵوەشانەوەدایە. پەلامارەکانی سوپای سووریاهەروەها کاروانە تیرۆریستییەکان ئۆردووگاکانی ڕاهێنان بار و هەمارەکانی چەکەمەنی، بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیاکانیشی کردۆتە ئامانج.

سوپای سوریا هێدی هێدی دەستی کردۆتە وەرگرتنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی و دەستپێشخەرییەکی تەواوی بووە لە هێرشەکانی و لە بەهێزکردنی هێزەکانیدا کە هەتا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی هەزار تیرۆریست لە بەرەی نووسرە، ئەویش تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژ ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دا.

هەواڵدەرییەکان هەروەها باسی سەرلێشێواوی میلیشیا تیرۆریستەکان لە شاری حەڵەب دەکەن لەبەر ئەوەی کە پێوەندیی نێوان هێزەکانیان پچڕاوە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووس- سووری هێرشی ئاسمانی قورسی خۆیان بۆ سەر میحوەرەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب، باشووری ئیدلیب و هەروەها میحوەرەکانی سەهلولغاب بەهێزتر کردووە و جموجۆڵ ، ترۆمبیل،  مۆڵگە، و بنکەکانی تیرۆریستان بەردەوام دەدەنە بەر هێرش.

بەشار ئەسەدی سەرکۆماری سووریاش لەگەڵ کاربەردەستانی باڵای سەربازی و ئاسایشی ئەم وڵاتە سەبارەت بە دوایین ڕووداوە سەربازییەکان بە تایبەت کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە تیرۆریسییەکان بە سەر بەشێک لە پارێزگای حەلەب وپێشڕەویان بەرەو لای دەڤەری حەماه کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد. لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە دەستپێبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و تەگبیرە ئاساییشییەکان لەم وڵاتەش قسە و باس کرا. وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا هەروەها جەختی کردووە کە بەم زووانە دژە هێرشێک بۆ ئازادکردن و بنیاتنانەوەی هەموو ناوچەکان دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ