ئیرەوانی : ئێران پێداگرە لەسەر لاگریی لە سووریا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا لە لایەن تیرۆریستانەوە وتی : ئێران مافی دەسەڵاتداریەتی سووریا بۆ خەبات بە دژی گرووپە تیرۆریستیەکان وەکوو تەحریروشام بە فەرمی دەناسێ و بۆ لاگری لە حکومەتی سوریا و خەڵکەکەی بۆ خەبات بە دژی تیرۆریستان پاوەجێیە .
ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە قەیرانی ئەم دواییەی سووریا وتی : بە هۆی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر حەڵەب بینای کونسولخانەی ئێران بە ئەنقەست لە لایەن گروپە تیروریستەکانە کراوەتە ئامانج . ئەوە لە حاڵێکدایەکە پەلامار بۆ سەر بیناکانی دیپلوماتیک و کونسوڵخانەکان بنپێکرانی ئاشکرای مافی نێونەتەوەییە و هیچ کەس یان گروپێک یان وڵاتێک مافی ئەنجام دانی وەها کردەوەگەلێکی نیە . نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسایەتی ئەو دەسدرێژکاریە ئاشکرایەو بنپێکرانی نێونەتەوەیی لە ئەستۆی وڵاتانێک زانی کە ئەو گرووپە تیرۆریستانە تەیار دەکات و پشتیوانیان لێ دەکات . ئەمیر سەعید ئیرەوانی وتیشی : بەراوەرد و چەشنی ئوپڕاسیونە تیرۆریسیتەکانی تەحریرو شام و چەکەمەنی پێشکەوتوو و خۆفڕەکانی ئەوان نیشاندەری لاگری بیانی لەوانە کە ئەمریکا لە سەرووی پشتیوانەکانیە . واشنگتون تیرۆریسمی کردووەتە ئامێرێک لە سیاسەتی دەرەکی خۆی بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجە سیاسیەکانی . نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا وتی : پەلاماری بی وچانی ڕژێمی زایۆنی بۆسە ر بازگە سنووریەکانی نێوان سووریا و لوبنان گەیاندنی یارمەتیەکانی تووشی کێشە کردووە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ یارمەتی گەیاندنی مرۆڤ دۆستانە و نوژەنکردنەوەی ژێرخانەکان و گەڕانەوەی ئەمنی پەنابەران بخاتە ئەولەوییەتەوە