کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:23 Asia/Tehran
  • گیرانی ١٤ ملیشیای سەر بە تورکیا لە منبج

لە کاتێکدا پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و هەروەها ناوچە سەربازییەکانی سوریا یەکجار زیاتر بووە ، وێنەگەلێک لە تەرمی هێزەکانی سەر بە تورکیا کە لە شەڕ و پێکدانەکانی ناوخۆی سوریادا کوژراون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە.

لە شەوی ڕابردووە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان ملیشیاکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکەریی منبج لە ناوەڕاستی شاری منبج و دەڤەری ئەم شارە هەر بەردەوام بوو.

لە ناوچەی "دەیرحافر"ـیش دوو ئۆتۆمبیلی هێزەکانی سەر بە تورکیا تیاچوون. هەروەها لە منبج چەندین ترۆمبیلی زرێیی و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دیکە لە شەڕ و پێکدانەکان تیاچوون. هاوکات لەگەڵ ئەم پەلامارانە ١٤ میلیشیای سەر بە سوپای تورکیا لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکەریی منبجەوە دەستیان بە سەردا گیرا.

سەرپەیڤ