درێژەی پەلاماری هێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین
میلیشیاکان بە پشتگریی ئاسمانی تورکیا لە سێ بەرەی جوراوجور دا پەلاماریان کردە سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانی و هێزەکانی هەسەدە خەریکی بەرپەرچدانەوەی ئەو پەلامارانەن .
میلیشیاکانی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سووریا بە لاگری ئاسمانی تورکیا لە سێ بەرەی جوراوجوردا پەلاماریان کردە سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کوبانێ و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە خەریکی بەرپەرچدانەوەی ئەو پەلامارانەن . ئەرتەشی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەوان بە پەلامارگەلی قورس و کەڵک وەرگرتن لە تانکەکان و تڕوموبیلە زرەییەکان بەر دەگرن بە پێشڕەوی کردنی ئەوان .
لەهەمان پێناودا هێزەکانی هەسەدە بە توندی خەریکی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو پەلامارانەن و لەناوچە جیاوازەکاندا تێکهەڵچوونێکی توند لە ئارادایە . پەلاماری میلیشیاکانی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سووریا بە پشتیوانی ئاسمانی تورکیا هه مدیسان لە شەوی ڕابردووەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین و دەڤەری پردی" قەرە قوزاق "دەس پێی کراوه ته وه .
هێزەکانی هەسەدە بە توندی کاردانەوەیان بەو پەلاماران نیشان دا . ئەو تێکهەڵچوونانە لە حاڵێکدا ڕوو ئەدات کە ڕۆژی ڕابردوو مەزڵووم کوبانێ فەرماندەری گشتی هەسەدە باسی دامەزراندنی ئاگربڕی کرد بوو لە نێوان ئەو هێزانە و هێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا بە نێوبژیوانی ئەمریکا .