هەڵوەشانەوەی قەدەغەی هات وچۆ لە دیمەشق و درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی
چەن ڕۆژ دوای کەوتنی حکومەتی سوریا بە دەس نەیارانی چەکدار قەدەغەی هات و چۆ لە دیمەشق هەڵوەشایەوە بەڵام پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی قەیراناوی و کنەی چەکدارانی زایۆنی بۆ قووڵایی سووریا هەروا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی ئوپڕاسیونی سەربازیی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی چوارشەمە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە یاسای قەدەغەی هات و چو لە دیمەشق ئیتر جێ بە جێ ناکرێت . ئیمە داوا لە خەڵکی خومان دەەکەین کە بگەڕێننەوە بۆسەر کار و ئیشی خۆیان تا یارمەتی ئێمە بدەن بۆ پێکهێنانی سووریایەکی نوێ . هاوکات ئەبوو موحەمەد جولانی سەرکردەی نەیارانی سووری وتبووی ئەوان دامەزراوە سەربازیەکانی حکومەتی پێشوویان هەڵوەشاندوەتەوە و هەوڵ ئەدەن تا هەموو کەسانی چەکدار لە وەزارەتی بەرگری حکومەتی گواستنەوەی نەیاران کۆبکەنەوە . جولانی هەروەها جەختی کرد ئەو کەسانەی وا لە حکومەتی پێشوودا ڕووبەڕووی نەیاران بوونەوە لێبوردن نایانگرێتەوە .
لە هەمان حاڵدا حیزبی بەعسی سووریا ڕایگەیاند کە هەموو چالاکیەکانی خۆی تا ئاگاداری دوایی هەڵپەساردووەتەوە . ئەو حیزبە هەروەها رڕ ایگەیاند کە چەکەکانی خۆیان ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئینتقالی و نوێ سووریا کردووەتەوە . سەرەڕای ئاسایی نیشان دانی دۆخی سووریا لە لایەن نەیارانەوە بەڵام ڕژێمی زایونی هەروا درێژە ئەداتە دەسدرێژکاریەکانی بۆس ەر ئەو وڵاتە .
ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی سووریا و دەیان سایتی بەرهەمهێنانی چەک لە ناوچەکانی دیمەشق حومس و تەرتووس و تێدمەر کردووەتە ئامانج . گەشتەکانی ئەو ڕژێمە درێژە ئەدەنە پێشڕەویەکانی بەربڵاوی خویان لە میحوەری قونەیترە . لە هەمان حاڵدا ئیستیفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا بە دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد لە دیمەشق وتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیاری هەر جورە دەسدرێژکاری بۆسەر خاکی سووریا و پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە ن .