تاڵانکردنی بەرفراوانی موڵک و ماڵی گەلی سوریا و دەسگیرکردنی گەنجان لەلایەن ئەندامانی تیرۆریستەوە
سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە تاڵانکردنی بەرفراوانی موڵک و ماڵی دانیشتووانی بەشێک لە حەلەب لەلایەن ئەندامانی تیرۆریستەوە کردووە.
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەلنەبال و ئەلزەهرا لە شاری حەلەب شایەتی بە تاڵان بردنی بەرفراوانی موڵک و ماڵی دانیشتوانی ئەو شارە بووە ،زۆربەی دانیشتووانی ئەم ناوچانەی سووریا ماڵ و حاڵی خۆیان بەهۆی ترس لە تیرۆریستانەوە بەجێهێشتووە و ئەندامانی تیرۆریست بە کەڵک وەرگرتن لەو دۆخە دەستیان کردووە بە تاڵان کردنی ماڵی خەڵک ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە دەیان ماڵ لە نەبەل و ئەلزەهرا لەلایەن ئەندامانی تیرۆریستەوە ئاگریان تێبەردراوە و زیاتر لە ٩٠ گەنجی سوریاش لەو ناوچانە بەبێ ئەوەی چارەنووسیان دیار بێت گیراون . دانیشتوانی نەبل و ئەلزەهرا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا لە هەمبەر پەلاماری ئەو تیروریستانە بۆ سەر سووریا خۆڕاگریان کردووە .