سیمای ڕاستەقینەی جەولانی ئاشکرا بوو
بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی عەلەوییەکان لە سوریا لەلایەن ئەندامه کانی سەر بە ئەلجۆلانی سەرکردەی هەتەشە ، سیمای ڕاستەقینەی ئەو گرووپە میلیشیایە ئاشکرا بوو
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ژێر فەرماندەیی محەمەد ئەلجۆلانی سەرکردەی هەتەشە گرتنی بەربڵاوی عەلەویەکانی لە شەش شاری سووریا دەس پێ کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 120 کەسیان لە قەرداحە و لازقیە و تەرتوس گرتووە .
بە گوێرەی ئەم ڕاپوڕتە موڵکی زیاتر لە ٥٠ کەس بۆ وێنە کەسایەتییە دیار و بەناوبانگەکانی سوریا، لەلایەن ئەندامانی هەتەشەوە دەستی بەسەردا گیراوە. پەلامارەکان دژی عەلەوییەکان لە سورویا شک و گومانەکانی سەبارەت بە بەڵێنەکانی ئەلجولانی لە کاتی بەدەستەوە گرتنی کونتڕوڵی سووریا پەرە پێ داوە .
ناوبراو بە گۆڕینی ڕووخسار و جلوبەرگەکانی هەوڵیدا خۆی وەک کەسێکی ڕۆشنبیری دوور لە بیروکەی داعشی نیشان بدات. ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هیچ گرووپ و هۆزێکی دیاریکراو لە سووریا ناکاتە ئامانج.