نەخشەی شومی زایۆنیەکان بۆ باشووری سووریا
سەرچاوە خۆجییەکان لە قونەیتەوە دەبێژن: هێزەکانی دوژمن ژمارەیەک لە ماڵەکانی شارۆچکەی " ئەلرەفید" وبڕێک لە مەزرابچوکەکانی دەوروبەریان لەناو بردووە وزەوی ومەزراکانیان بە لۆدرڕۆخاندووە ودارەکانی دەوروبەری ماڵەکانیان هەرلەبنەوە بڕێوە، لە حاڵێکدا لە داگیرکەران باش دەزانن لە دانیشتووانی ئەم گۆندانە ودەوروبەرەکەی وەرزیەرن وهیچکات لەهیچ جۆرە کاروچالاکی سیاسی وسەربازی بەشداریان نەکردووە.
لەم بوارەدا ، گۆڤاری ئیلکترونی ئەلئەخبار"ی سووریا بە گیڕانەوە لە سەرچاوە خۆماڵیەکان لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای " دەرعا" جەخت دەکات کە سەرکردەکانی دوژمنی زایۆنی دوای خۆپیشاندانێک کە لە وەها ناوچەیەک لەدژی بوونیان لە ناو خاکی سووریا ئەنجامی گرتووە، بۆ دەوردانەوەی ئەم داواکاریەی دانیشتووان کەوتووەتەئاڵوگۆڕوبەوانی ڕاگەیاندووە کە دەبێ بگەڕنەوە بۆسەرکارەکانیان لە ناومەزراو زەویەکانی کشتووکاڵ وبەڵێنی داوە پییان کە هیچ زیانێکیشیان پێ ناگات.
لەکاتی وازلەکارهێنانی حکومەتی بەشارئەسەد، هێزە ئیسرائیلیەکان بە دزەکردنە ناو قوڵایی خاکی سووریا، کۆنترۆڵی ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە درێژایی هێڵی بافرزون" یاجیاکەرەوە سنووری، بە قوڵایی زیاتر لە بیست کیلومیتری چوارگوشە ، سەرباری کۆنترۆڵ کردنی چیای ستراتژیک"چیای "جەبەل شێخ" ی لە کاتێکدا کە هێشتا هێزەکانی " پارێزەری ئاشتی " نێودەوڵەتی لە گۆڕەپان دا نین، گرتووەتە دەس ودایگرتوون.
گروپیکیش کە لە حاڵی ئێستاکە دا دەمیشق ئیدارە ئەکەن، لەوشتەی کە لەباشووری تیدەپەڕێت بە، بیانوویە کە سووریا ئیتر توانایی تەحموڵ کردنی شەڕی تازەی تری نیە، خۆی دوور ڕادەگرێت ، وپاڵپشتی ئەکات بەڕێگە چارە سیاسیەکان کە هێشتا نەیتوانیووە کۆنترۆڵی زایۆنیەکان لە داگیرکردنی ئەم خاک بگرێتە دەس.