کانونی دوھەم 02, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • گەشتی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە ناسکەرەکانی ئیسراییل لە ئاسمانی باشووری سوریادا

ژێدەرە میدیاییەکان باسی جمو جۆڵی زەوینی و ئاسمانی سوپای رژێمی زایۆنیان کردووە لە دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا و دەڤەری باشووری قونەیتەرە هەڵکەوتووە لە باشووری سوریا.

لە کاتێکدا کە سوپای ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستدرێژی ئاشکرای خۆی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێکردووە و دەستی گرتووە بە سەر بەشێکی زۆر لە خاکی ئەم وڵاتە، ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە؛ فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە ناسکەرەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنی گەشتێکی پڕهەژمار لە ئاسمانی چەندین ناوچە لەوان ئاسمانی دەڤەری ڕۆژاوای دەرعاو دەڤەری باشووری قونەیتەرە هەڵکەوتوو لە باشووری سوریایان ئەنجام داوە. 

هاوکات لەگەڵ ئەم گەشتە ئاسمانییە بەربڵاوانە هێزی زەوینیی سوپای ڕژێمی زایۆنیش بەردەوامە لە جموجۆڵەکانی لەم ناوچانەدا.

جۆلانی سەرکردەی هەتەشە وەکوو حاکمی تازەی سوریا لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئیسراییل وتوویەتی کە سوریا لەگەڵ ئیسراییل شەڕ ناکات. 

سەرپەیڤ