تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی لەناوچە جیاجیاکانی سووریا
له‌یه‌کێک له‌گه‌ڕه‌که‌کانى دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا هێزه‌کانى هەتەشە سه‌ر به‌جولانی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر گه‌ڕه‌کێکى کوردنشین‌و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا کردوه‌و سوکایه‌تیان پێکردون‌و چه‌ند ماڵێکیشیان تاڵانکردوه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه هێزەکانی هەتەشە گەمارۆی گەڕەکی (زۆراڤا)یانداوە له‌دیمه‌شق کە زۆرینه‌ى دانیشتوانەکەی کوردن‌و دواتریش هەڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر زۆرێک لەماڵەکان.هێزەکانی هەتەشە سه‌ر به جولانی، سەرەتا تەقەیان له دانیشتوانى ناوچەکە کردوە، دواتر هەڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵەکان‌و تاڵانییان ده‌ستپێکردوەو سوکایەتییان بەئەندامانی خێزانەکان کردوە.
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەمە زیاتر لە 8 جار دەڤەری سەرینیان بوردمان کردووە بە هۆی ئەو پەلامارە بنەماڵەیەک لە ژێر داروپەردودا ماونەتەوە و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە درێژەی هەیە لە لایەکی دیکەوە ڕژێمی زایونی درێژە ئەداتە دەسدرێژی کردن بۆسەر خاکی سوریا و پەلاماری ناوچەگەلێک لە سوریای داوە .
ڕکەبەرایەتی تورکیا و ڕژێمی زایونی لەسوریا ڕوژ لە دوای ڕوژ پەرە دەستێنێ هەردوولا هەوڵی زیادکردنی دزەی خۆیان و بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ستراتیژی دەدەن، سەرۆک کۆماری تورکیاش دەڵێت، دەبێت هەموو وڵاتان لە سوریا بکشێنەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە گەڵ ئەنجومەنی ڕژێمی جولانی کە بڕیارە بەم زوانە سەردانی تورکیا بکەن سەبارەت بە ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی سوریا و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە وتووێژ دەکرێت زایونیەکان ئانکارا وەک لەمپەرێک لەسەر ڕێگای دەورگێڕانی ئەو ڕژێمە لە ناوچە دەزانن لە لایەکی دیکەوە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان ئەندامانی سەر بە جولانی بە هۆی ناکوکی لەسەر دەسەڵاتداریەتی و بەڕێوەبەرایەتی شارەکانی باکووری سوریا بە دی هاتووە ژومارێک لە سەرکردەکانی حکومەتی جولانی لە ڕەوتی پەرەی ناکوکیەکان لە گەڵ ئەو حکومەتە لە تۆڕی ژێر فەرمانی ئە وجیابوونەتەوە . بە دوای ئەو گوڕانکاریانە گومانەکان سەبارەت بە ڕوودانی شۆڕشێک دژی دەسەڵاتداریەتی جولانی فەرماندەی گروپی چەکداری- هەتەشە - لە سوریا توندتر بووەتەوە .