کانونی دوھەم 28, 2025 06:25 Asia/Tehran
  • برینداربوونی١٢کەس لە هێرشی درۆنیی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین

لە هێرشی درۆنیی تورکیا بۆسەر کاروانی کەسانی سیڤیل کە لە بەنداوی تشرین، مانیان گرتووە، ١٢ کەس بەقورسیی بریندار بوون.

لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بەچەک تەیارکراوەکانی سوپای تورکیا بۆسەر کاروانی کەسانی مەدەنیی مانگرتوو لە بەنداوی تشرین لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ١٢کەس بەقورسیی بریندار بوون.

ئەو کاروانە بەئامانجی پاڵپشتیی لە خۆڕاگریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە شەڕی بەنداوی تشرین لەبەرامبەر هێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سوریا جێی داکۆکیی تورکیا بەرەو نزیک بەنداوی تشرین وەڕێکەوتبوو.

سوپای تورکیا لە چەند حەوتەی ڕابردوو چەندین جار بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکان، تۆپخانەو خۆفڕە بۆمب هاوێژەکان هێرشی کردۆتە سەر ناوچەکانی دەورووبەری بەنداوی تشرین لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو بۆردومانانە لەکاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت کەسانی مانگرتوو لە بەنداوی تشرین لەهەمبەر پەلامارەکانی تورکیاو چەکدارانی سەربەو وڵاتە، رادەوەستن و خۆڕاگریی دەکەن.

سەرپەیڤ