ئەشکەنجە ولەسێدارەدرانەکانی سارایی لە سووریا، چ کەسێک لە کەمینەکان بەرەڤانی دەکات؟
سەرباری بازنە یەک لەدوای یەکە کانی گروپە چەکدارەکان لەمەڕقەدەغەکرانی فیلم هەڵگرتن لە تاوانەکان لە دژی کەمینەکان لە سووریا بەتایبەت، عەلەویەکان وشیعەکان، ڤیدیۆی بڵاوکراوە لەم بوارە زۆرسامناکە.
`ئەم جەنایەتانە داگری ئیعدامە ساراییەکان ، بڕینی سەر، دەرهێنانی دڵ، ئەشکەنجە، سوکایەتی کردن بە ئاینەکان، سوکایەتی کردن بە خەڵک وتیکە تیکە کردن ، دەسگیرکران بە تەقە گوللە، ترس وتوقان، ئاگرتێبەردان لە پیرۆزگەکان وماڵی خەڵک، بومب نانەوە ودەسدرێژی کردنە سەر زیارتگە ئاینیەکان .
بەڵام وڵاتانی ناوچە وجیهان لە بەرامبەر ئەم جەنایەتانە بێ دەنگن وتەنانەت بەرگریکارانی مافی مرۆڤ چاوی خۆیان لە بەرامبەری دا داخستووەو میدیاکان هیچ ڕاپۆرتیکیان لە بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە گوایە دێموکراسی، ئازادی ، بەرامبەری لە سووریا دامەزراوە.
لەوەها دۆخێکدا بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە جیهان دەبوا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، کاروکردەی نێودەوڵەتی بۆ دامەزرانی لێژنەی پەێجوری راستیەکان، لەبارەی جەنایەتەکان لە غەززە داوای دادگەیی کرانی هۆکارەکانی لە دادگە تایبەتەکان لە لایکەوە وبەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ لێکدانەوەی جەنایەت لەدژی کەمینەکان لە سووریا وجێبەجێ کرانی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ ی ئەم ئەنجومەنەیان کرد.