دیداری شاندێکی مه سه ده و ڕێبەری ڕۆحیی ده روزیەکان لە سوریا
شاندێکی مه جلیسی سوریای دیموکرات مه سه ده و و ڕێبەری ڕۆحی ده روزیەکان لە سوریا شێخ حیکمەت هجریی لە سویدا کۆبوونەوە.
لەیلا قارەمان هاوسەرۆکی مەسەدە و چەند بەرپرسێکی دیکە ی مەسەدە سەردانی شێخ حیکمەت هیجری ڕێبەری ڕۆحی ده روزیەکانی سوریای کرد لەپارێزگای سوەیدا لە باشووری ئەو وڵاتە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سوریا تاوتوێ کراوە.هەردوولا باسیان لە ئاڵۆزی بارودۆخی وڵات و ئەو سەختییانە کرد کە ڕووبەڕووی خەڵکی سوریا بوونەتەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زامنکردنی بێلایەنی و دادپەروەریی دامودەزگاکانی حکومەت، دوای پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەری گشتگیر و وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان لە سەرتاسەری سوریا، چەکەکان ڕادەستی دەوڵەتی سوریا بکرێن، هەوڵ بدرێت کۆنگرەیەکی نیشتمانی فراوان ببەسترێت کە نوێنەرایەتی هەموو لایەک بکات و دەوڵەتی سوریا لەسەر بنەمای مەدەنی و دیموکراسی بنیات بنرێت.