جولانی بەرنامەکانی خۆی بۆ ئیدارەکردنی سووریا ڕاگەیاند
ئەبو محەممەد جولانی ، سەرۆکی کاتیی سووریا، ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە ئەگەریی هەیە پێویستی بێت بە چوارهەتاپێنج ساڵ بۆ بەڕێوەچوونی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دوای ڕۆخانی نزامی پێشوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەگیڕانەوە لە ئەبومحەممەد جولانی کە بەتازەیی وەکوو سەرۆکی کاتیی سووریا ناسێندراوە، نووسیی: ئێمە حکومەت دوای یەک مانگ دیاری ئەکەین وئەم حکومەتە بە بەشداری هەموو گروپەکانی کۆمەڵگەی سووریا، جۆربەجۆردەبێت. جولانی وتی لە حاڵی ئێستاکە سووریا یاسای گشتداگری بۆ ڕێکووپێک کردنی چالاکی حزبە سیاسیەکان نیە ، هەربەم هۆیەوە ، من هەوڵ ئەدەم هەتا وڵات لە دابەشکردنی حیزبی لە دابەشکردنی پلە وپێگە حکومیەکان دوورڕابگرم. لە کۆتاییدا جولانی بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بۆ دەسپێکرانەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەوڵ ئەدات، ڕایگەیاند کە ئێمە خوازیاری ئاشتی لەگەڵ هەمووانین بەڵام هەتا کاتێک کە جولان لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیل بێت، بۆ هەر ڕێککەوتنێک زوویە ودەبێ لە سەرزەویەداگیرکراوەکان پاشەکشە بکات.