شوبات 04, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • تورکیا دوو بنکەی سەربازیی دیکە لە سوریا دادەنێ

هەواڵدەرییەکی ڕۆژاوایی ڕایگەیاندووە کە تورکیا دوو بنکەی سەربازی دیکە لە سوریا دادەنێ.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە ژێدەرە ئاگادارە سورییەکان ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە سەرەکیترین تەوەرەکانی وتووێژی نێوان ئەبوومحەممەد جۆلانی سەرۆکی ڕژێمی کاربەڕێکەری سوریا و ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، دانانی دوو بنکەی سەربازیی دیکە لە لایەن تورکیاوە لە ناوچەیەکی بیاوانیی لە ناوەراستی سوریا دەبێ. ئەبوومحەممەد جۆلانی ئەمڕۆ لە دووەم سەفەری دەرەویی فەرمیی خۆیدا گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا. 

سەرپەیڤ