12 مامۆستا در سلێمانی ٧ ڕۆژه بێ نان و ئاون
12 مامۆستا له شاری سلێمانی حەوتەمین ڕۆژیان بە برسێتی لەژێر خێمەدا کردەوە و وته‌بێژه‌که‌شیان ڕایگه‌یاندووە: مانگرتوه‌کان ئیراده‌یان به‌رزه، به‌ڵام دوای حه‌وت ڕۆژ نان و ئاو نه‌خواردن بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌یان جێده‌ڵێت
عوسمان گوڵپی، وته‌بێژی مامۆستایانی ناڕازی که له سلێمانی خێمه‌یان هه‌ڵداوه ڕاگه‌یاند: تیمه‌کانی پزیشکی به‌رده‌وام چاودێری مانگرتووان ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆیانی ئه‌نجامده‌ده‌ن و تا دێ مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بێت چونکه تا نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌یان درێژه بکێشێت دۆخیان زیاتر ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
عوسمان گوڵپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هه‌مو شه‌وێک مانگرتووان ڕاوێژ ده‌که‌ن و شه‌وی ڕابردووش گفتوگۆیان کرد و ئیراده‌یان له‌سه‌ر مانه‌وه و به‌رده‌وامی بوو، تا ئه‌وکاته وه‌ڵامێکیان ده‌درێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوێی نییه بۆ بیستن و چاوی نیه بۆ بینین.
ئەوە لە کاتێکدایە کە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا داوای له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو کردووە کە ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بکه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن.