پاڵپشتیی سەرانسەری از مانگرتنی مامۆستایانی هەرێم
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و مانگرتووان جەختیان لەوە کردەوە کە پاشەکشە ناکەن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
سه‌دان مامۆستا و چالاکوان و هاوڵاتی بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی‌یان لە مانگرتووان ڕوو له‌و خێمه‌یه ده‌که‌ن که مامۆستایان مانیان له خواردن گرتووه و داوا ده‌کرێت فشاری سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر بکرێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه‌کانیان بە شێوەی مانگانه له کاتی خۆیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی موچه‌کەیان. ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژه 12 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر وه‌کوو نیشاندانى ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنى موچه و خراپى بژێوى ژیانیان، مانیان له خواردن گرتووه و ئه‌مڕۆش سێ له‌و مانگرتووانه به‌هۆى تێکچوونی ڕه‌وشى ته‌ندروستییانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کران. نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەستیش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو: ڕۆژیی یەکشەممە لە شاەی هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لە شاری دهۆک لە بەردەم پەروەردەی گشتی خۆپیشاندان دەکەین که ناموبراو لەلایەن هێزی ئاسایشەوە قۆڵبەسکرا.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزووریش پەیامێکی تووندی لەبارەی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور، سەرباری چەندین تێبینی و نیگەرانیمان لە شێواز و کات و هەڵسوڕاندنی ئەم چالاکییە پڕسەرکێشییە؛ کە هەر ئەمەش وای کرد درەنگ بێین بەدەم چالاکییەکەوە؛ هاوکات پشتیوانیی خۆمان بۆ هاوڕێیانی مانگرتوومان دەردەبڕین. مامۆستایانی کۆمەڵیش داکۆکی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی. هەروەها ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی په‌یامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند" سبه‌ینێ دوشه‌ممه گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ له شارى سلێمانى ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌و ڕووه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌که داوا لە سەرجەم مامۆستایان‌و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاوڵاتیانی ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان ده‌کات کە لەم خۆپیشاندانەدا بەشداری بکەن.