ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی سووریا بە دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی
دوای شەوێکی خوێناوی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دەمیشق وشاری دەرعا، سووریەکان دوێنێ بە هەواڵ گەلی دژبەیەک لەمەڕ هاتن یا نەهاتنی ترۆمۆبیلەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆناوژمارەیەک لە گوندەکانی دەرعا وگردوپەڕیان لە نێوان بێ دەنگەی حکومەتی سووریا وزانیاری نەگەیاندنی تۆکمە وتەواوی میدیا فەرمیەکانی سوپای سووریا" ئانا" لەخەو ڕابوون .
بە قسەی ژێدەرە خۆجییەکان ، جارێکی تردەنگی بەرزی فڕٶکە شەڕکەرە زایۆنیەکان لە سەرتاسەری پێتەختی سووریا بیسترا ودوای ئەوە دەنگی بەردەوامی تەقینەوەی سامناک گەیشتە گوێ شارومەندان. لەم پەلامارەدا ، بنکە وناوەندی لەشکەری یەکەمی مکانیزەی سوپای هەڵوەشێندراوی سووریا سەربە " هەنگی ١٤١"ی توپخانە" لەناوچەی" ئەلکسوە" لە گردوپەڕی دەمیشق درایە بەر دەسڕێژ. ئەم شوێنە، بەپیی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار بەگیڕانەوە لە سەرچاوەخۆجییەکان ، لە حاڵی ئێستاکەدا لە بەردەستی لەشەکەری دوهەمی هێزەکانی سەربە حکومەتی تازە کە لەو وەکوو بنکەی کۆکردنەوەی چەک کەڵک وەردەگرێت.
فڕۆکە شەڕکەرەکان ژمارێک تانکی سەربە سوپای سووریا وتوپخانەیەک کە پیشتر زیانی وێکەوتبوو هەمدیسان دایە بەر پەلامارودوای ئەوە سوپای داگیرکەردزەی کرد مێحوەری گوندی" عەین ئەلبەیزە" لە نزیک گوندی " جبالیا ئەلخشب و تل ئەلئەحمەر لە باکووری گوندی "خان ئەرنبە " ، بەسەرنج دان بەم پەلامارانە حکومەتی ئینتقالی دەمیشق لە بەرامبەر ئەم پەلامارانە ودەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بی دەنگەیان کرد وئەم بێ دەنگەکردنە نیگەرانی بەشێکی گەورە لە خەڵکی سووریای بەدواوە بوو.
هاوکات لەگەڵ پەلاماری سەربازی سوپای داگیرکەر لە باشوور، ژمارەیەک لە گەنجانی سووریا بە خۆپیشاندان لە مەیدانی ئاموی لە ناوەندی دەمیشق، وێڕای ڕەدکردنی پەلامارەکان ودەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا ، خوازیاری ئیزنی داوتەڵەب بوون بۆ بەرگری کردن لە سەرزەوینەکەیان بوون.
ئەوان بە هەڵدانی دروشم گەلێک لەوان " مردن باشترەلە سەرشوڕیی" وواز لە دەرعا ناهێنین" لە حکومەتەکەیان داوایان کرد وەڵامی دوژمن بدەنەوە. ئەوان هەروەها لافیتە گەلێکیان پێ بووکەلەسەری نووسرابوو ": سەرزەوینی ئێمە خەنیمەتی جەنگی نیە وڕوح وگیانی ئێمە یش، وەلیمە نیە. ئێمە لە بەرامبەر داگیرکاری هیچکات سەر دانانوینین .
ئیسماعیل بەقایی هامانە " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پەلامارەتازە ئاسمانی وزەوینیەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر ناوچە گەلێک لە باشووری سووریا وگردوپەڕی دەمیشق بنپێکردنی ئاشکرای بنەمای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ومافی نێودەوڵەتی زانی. بەقایی کاردانەوەی مسۆگەرانەی کۆمەڵگەی جیهانی ووڵاتانی ئیسلامی لە شەرمەزارکردنی ئەم دەسدرێژکاریە جیهانیانە وکاروکردەی خیرا بۆ ڕاگرتنی یاساشکینی ڕژێمی زایۆنی داوا کرد.