ئامادەیی لاوانی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تیرۆر
ژمارێک لە لاوانی باشووری سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسراییل بۆ سەر وڵاتەکەیان چەکیان هەڵگرتووە دژ بەم ڕژێمە.
ژمارەیەک لە لاوانی "حوران" لە ناوچەی باشووری ڕۆژاوای سووریا لە نامەیەکدا ڕایانگەیاند کە لەمەبەدوا ئاستی ئامادەیی جەنگاوەری خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا بەرزتر دەکەنەوە. لاوانی سووری لەم بەیاننامەیەدا وشدارییان داوە بە هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی کە بێتوو درێژە بدەن بە دەستدرێژییەکانیان دژ بە سووریا زیان دەبێنن و لەم ساتە بەو لاوە ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسترێژەکانی دوژمنی زایۆنی زیاتر دەکەن. شایەنی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پاش بەردەوامبوونی داگیرکاری و پەلامارە بێبڕانەوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا، گرووپی جۆربەجۆر لە جەماوەری سووریا بە شەرمەزارکردنی ئەم جەنایەتانە داوایان لە حکوومەتی کاتی سووریاش کردووە کە هەنگاوێکی جیددی لەم بارەوە هەڵگرێ. لە لایەکی دیکەوە کەمتەرخەمی حکوومەتی جۆلانی بەرامبەر بەم ڕادە جەنایەتەی زایۆنییەکان خەڵکی سووریای دیسان تووڕە و نیگەران کردووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ژێدەرە هەواڵییەکان دیسان باسی دەستدرێژی سەربازی سوپای تیرۆر بۆ سەر باشووری سووریا و پێشڕەوی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەو ناوچەی سەربازی "تەل مەسحەرە" لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی قۆنەیتەرە لە باشووری سووریا و شەڕ و پێکدادان لەم ناوچەیان کردووە. سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش تێپەڕین لە گوندی سەیدا جۆلان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای قۆنەیتەرە چوونە ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگای دەرعا و داوایان لە دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی قۆنەیتەرە و دەرعا کرد ژمارەیەک لەو ناوچانە چۆڵ بکەن. ژمارەیەک لە هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنیش بە پێشڕەوی لە پارێزگای دەرعا چوونەتە نێو گوندی ئەلبەکار لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگایەدا. هەر لەم ئاراستەیەدا ئەنجومەنی هەریکاری کەنداوی فارس پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بە سەر خاکی سووریا و بنپێکردنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.