ئادار 06, 2025 11:50 Asia/Tehran

لە درێژەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا، هێزەکانی ڕژیمی زایونی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سێهەمین جار هەڵیانکوتایە سەر ناوچەکانی دەڤەری قونەیترە

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، هێزە کانی زایۆنی  جارێکی دیکە بە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە چوونەتە ناو گوندەکانی  دەڤەری قونەیتەرە و دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای چەک و تەقەمەنیدا.  بە بڕوای کارناسان چەکدارانی ڕژێمی زایونی بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی قەیراناوی  سوریا  درێژە ئەدەن بە دەسدرێژکاریەکانیان لەو وڵاتەدا  و  و لە ماوەی دوو هەفتەی  ڕابردوودا     دەستی گرتووە بە سەر 23  شاروچکەیسوریادا بە بێ ئەوەی کە  کاردانەوەیەک لە لایەن   هێزەکانی جولانیەوە نیشان بدرێت . ئەلجەزیرە  ڕایگەیاند   لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ جار  پەلاماری  کردووەتە  سەر  خاکی  سوریا . ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕو  ئاشکرای کرد کە رژێمی زایۆنی  بەنیازە بە بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر سوریا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریا ئەو وڵاتە  دابەش بکات  گییەر پێترسون ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریادا،  پەرە گرتنی  قەبوڵنەکراوی دەسدرێژیەکانی رژێمی زایۆنیست لە  سوریادا مەحکوم کرد. عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری جیهانی عەرەبی هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامیی جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری سووریا کرد و ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ بە درێژەدان بە داگیرکارییەکانی باشووری لوبنان و سووریا بە پاڵپشتیی ئەمریکا وحکومەتی دۆناڵد ترەمپ هەوڵی  سەرپۆش دانان  بەسەر  شکستەکانی خۆی لە غەززە دەدات . بێ دەنگە لێکردنی  حکوم.ەتی  کاتیی  جولانی  لە هەمبەر ئەو جەنایەتگەلە   بوو ە  هۆی ئەوەی کە  گروپێک لە لاوانی  باشووری  سوریا  بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی  چەک هەڵبگرن. ئەمڕۆ هاوڵاتیانی سوریا دوای ئەوەی کەسانی نەناسراو ئاڵای  ڕژێمی زایونیان لە گۆڕەپانی ئەلئەنقود لە شاری سویدە هەڵدا   ئاڵای ڕژێمی   زایونیان دابەزاند و سووتاند.

سەرپەیڤ