پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری دیمەشق
ئادار 11, 2025 16:22 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ دەسدرێژییە زەوینییەکانی سوپای ئەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠ جار پەلاماریان کردە سەر باشوور و باشوری ڕۆژاوای سوریا.
سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها دەستیشی گرتووە بە سەر شوێنە ستراتژیکەکان لەوان تەپۆڵکەکانی جەبەلوشێخ و بەردەوامە لە بەربڵاوتر کردنی بازنەی چالاکییە سەربازییەکانی لە پارێزگای قونەیتەرە کە لە باشووری ڕۆژاوای سوریادایە. لەو کاتەوە حکومەتی بەشار ئەسەد ڕووخاوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی دەستی داوەتە داگیر کردنی ناوچەکانی نزیک بە جەولان لە پارێزگاکانی دەرعا و قونەیتەرە.